نرخی وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران زیاد دەكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران زیاد دەكرێت

كوردیو

حكومەتی عێراقی نرخی وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران زیاد دەكات و بەوەش جوتیاران زۆرترین ڕێژەی گەنم ڕادەستی سایلۆكان دەكەن، كە تا ئێستا گەیتشتۆتە نزیكەی 700 هەزار تەن.

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویكردووەتەوە،"تا ئێستا ئەو بڕە گەنمەی لە چوارچێوەی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران لە جوتیار و وەرزێرەكان كڕدراوەتەوە لە سایلۆكان گەیشتۆتە نزیكەی 700 هەزار تەن و ڕێژەكەش بەردەوام لە زیادبووندایە".

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە ئاماژەی بەوەداوە،"وەرزی بەبازاڕكردنی ئەمساڵ دەستی پێكردووە و دوو سایلۆی نوێ‌ لە شەترە و كەربەلا كەوتوونەتە كار و تا ئێستتاش توانراوە بڕێكی زۆر دانەوێڵە لە جۆری گەنم و جۆ لە جوتیاران وەربگیرێت و توانای كۆگاكردنی زۆر زیاتریشیان هەیە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"هانی جوتیاران دەدەن تا گەنمی زیاتر ڕادەستی سایلۆكان بكەن تاوەكو ئاسایشی خۆراكی عێراقی بپارێزن و هاوكات مۆڵەتیش دراوە بە ملیۆنان تەن گەنم هاوردە بكرێت".

ڕاشیگەیاندووە،"تا ئێستا لە سایلۆكان و بنكەكان توانراوە بڕی 643 هەزار و 661 تەن گەنم لە جوتیاران وەربگیرێت و ئەو ڕێژەیەك بەردەوام لە زیادبووندایە".

هه‌واڵی گرنگ