یەكێتی مامۆستایان: حزبەكانی دەسەڵات كار لەسەر جیاوازی ئاین لە هەرێم دەكەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكێتی مامۆستایان: حزبەكانی دەسەڵات كار لەسەر جیاوازی ئاین لە هەرێم دەكەن

جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئێمە گرنگی تەواو بە ئاینەكان لە هەرێمی كوردستان دەدەین و پێویستیشە گرنگیدان بە ئاینەكان بەپێی ڕێژەیی پێكهێنانی بێت و ئەوە حزبە دەسەڵاتدارەكانن كار لەسەر جیاوازی ئاین لە هەرێم دەكەن.

لەبارەی پرۆژەی یاسایی پەروەردەو كەموكوڕییەكانی ئەو سێكتەرە، عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند: لەبارەی پرۆژەی یاسایی پەروەردەدا گرنگ بوو پرس و ڕایەكی باشتر بكرایە بە شارەزایان و پسپۆڕانی بواری پەروەردەو سەرنج و تێبینیەكانی كەسانی شارەزا بە هەند وەربگیرایەو ئێمە وەك یەكێتی مامۆستایانی كوردستان چەند خاڵێكمان لەسەر ئەو پرسە ئاڕاستە كردوەو بە ئومێدی ئەوەین كاری لەسەر بكرێت و بابەتەكە بەسیاسی نەكرێت.

سەبارە بە مەنهەجی ئاین لە پرۆگرامەكانی خوێندن، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ووتی: پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگیرێت كە میلەتێك كە زۆرینەی موسڵمان بێت، دەبێت بەو پێیە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت، ئێمە كە باسی پەرورەدەی ئیسلامی دەكەین مانای ئەوە نیە گرنگی بە ئاینەكانی دیكە نادەین، بەڵكو حزبە دەسەڵاتدارەكانن ئەو جیاوازییە دروست دەكەن كە ئاینەكانی دیكە لە 10%ی مەنهەج پێكناهێنن كەچی لە هەمان كاتدا لە قوتابخانەیەك زۆرترین پرسیاری تێداهاتۆتەوەو پێویستە بەدواداچون بۆ ئەو بابەتە بكرێت كەسی كەمتەرخەم سزا بدرێت.

هه‌واڵی گرنگ