سەرۆکی رووسیا و راوێژکاری ئەڵمانیا تاوتوێی قەیرانی ئۆکرانیایان کرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆکی رووسیا و راوێژکاری ئەڵمانیا تاوتوێی قەیرانی ئۆکرانیایان کرد

سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پۆتین و راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆڵتز پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا جەنگی ئۆکرانیایان تاوتوێ كرد

کۆشکی کرملین لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە پەیوەنییە تەلەفۆنییەکەدا، پۆتین و شۆڵتز دەربارەی جەنگی ئۆکرانیا و رەوشی مرۆیی ئەو وڵاتە دواون.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە "پۆتین پوختەیەکەی لە بارەی لۆجیکی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەت و ئامانجە سەرەکییەکانییەوە بە شۆڵتز خستوەتەڕوو و تیشکیشی خستووەتە سەر ئەو رێوشوێنانەی بۆ پاراستنی ھاووڵاتییانی مەدەنی، گیراونەتە بەر".

ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە گواستنەوەی ئەو ھاووڵاتییە مەدەنییانە کراوە کە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئۆکرانیاوە لە کارگەی ئازۆڤستاڵ، دەستبەرکراون.

ھەروەھا باس لەوە کراوە کە لەلایەن ئەو شەڕکەرانەی ھەڵگری ئایدۆلۆجیای نازین، پێشێلکاریی گەورەی مافەکانی مرۆڤ ئەنجامداروە.

دەربارەی پرسی دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیاش ھەردوولا کۆکبوون لەسەر بەردەوامیدان بە دانوستانەکان لە چەندین رێگای جیاوازەوە.

گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا، ستیفن ھێبیستریت، ئەوەی ئاشکرا کرد کە شۆڵتز ٧٥ خولەک لە گەڵ پۆتین بە تەلەفۆن قسەی کردووە و باسی لە بەردەوامی جەنگی ئۆکرانیا و ھەوڵەکانی کۆتاییھێنان بەم جەنگە کردووە.

هه‌واڵی گرنگ