مامۆستایان و فەرمانبەران قفڵیان لەدەرگای زانكۆی سلێمانیـدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مامۆستایان و فەرمانبەران قفڵیان لەدەرگای زانكۆی سلێمانیـدا

ئەمڕۆ شەممە بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی دەستیان بەخۆپیشاندان كردەوەو قفڵیان لەدەرگای زانكۆی سلێمانیـداو بایكۆتی چونە هۆڵەكانی خوێندنیان كرد.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی دەستیان بەخۆپیشاندان كردەوەو لە كۆنفرانسێكی هەواڵیدا ڕایانگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دابەشكردنی مووچەدا جێگای متمانە نیە بۆیە لە دەربڕینی ناڕەزاییەتیەكانمان بەردەوام دەبین و بایكۆتی چونەهۆڵەكانی خوێندن دەكەین.

ئەوەشیان خستەڕوو: داواكاری ئێمە هەر مووچە نیە، بەڵكو گەڕانەوەی شكۆیە بۆ ناوەندەكانی خوێندن و پلە بەرزكردنەوەو دابینكردنی پێداویستیەكانی زانكۆكانە بۆیە دەرگای زانكۆ بەڕووی خوێندن و تاقیكردنەوەكان ناكەینەوە تاوەكو وەڵاممان دەدرێتەوە.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی ڕاشیان گەیاند: تاوەكو داواكارییەكانمان جێبەجێنەكرێت ناچینەوە هۆڵەكانی خوێندن و بەو هۆیەوە دەرگای زانكۆ دادەخەین و حكومەتی هەرێمیش لە ئەنجامەكەی بەرپرسیارە.

 

هه‌واڵی گرنگ