ئاگادارییەك لە نەخۆشخانەی خەلیفان بۆ هاوڵاتییانی شاری هەولێر و دەوروبەری
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاگادارییەك لە نەخۆشخانەی خەلیفان بۆ هاوڵاتییانی شاری هەولێر و دەوروبەری

كوردیو

تەندروستی نەخۆشخانەی خەلیفان ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری هەولێر و دەوروبەری دەكاتەوە كەوا پابەندی رێنماییە نوێیەکانی وەرگرتنی چارەسەربن بەگوێرەی ئەو نەخۆشخانانەی دەستنیشان کراون.

ئەمڕۆ شەممە 14-5-2022، بەشی راگەیاندنی تەندروستی نەخۆشخانەی خەلیفان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری هەولێر و دەروبەری دەکەینەوە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەردەوامبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی لەدەزگاکانی تری تەندروستی، لەمەو دوا هەرکەسێک پێویستی بەچارەسەری پزیشکی هەبێت چارەسەرەکان لە نەخۆشخانە حکومیەکان بەم شێوەیە دەبێت:

١. گشت رووداوەکان پێشوازی دەکرێن لە نەخۆشخانەی ئێمرجنسی و فریاکەوتنی رۆژئاوا.

۲. گشت حاڵەتەکانی شکان، لە فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر چارەسەریان بۆ دەکرێت.

۳.نەشتەرگەری گشتی دەچێتە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی و فریاکەوتنی رۆژئاوا.

٤. ئەو نەخۆشانەی پێویستییان بە بەشی هەناو هەیە لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەلات چارەسەر دەکرێن.

٥. بەشی چارەسەری جوانکاری لە فریاکەوتنی رۆژئاوا دەبێت، جگە لەبەشی سوتان.

٦.نۆرینگەی دەرەکی، لەگەڵ بەشی راوێژکاری بەیانیان له فریاکەوتنی رۆژهەڵات دەمێنێتەوە.

۷. ئەو نەخۆشانەی پێویستییان بە بەشی چاو و قورگ و لوت و گوێ هەیە سەردانی نەخۆشخانەی رۆژئاوا بکەن.

ئاماژە بەوەشدراوە،"سەبارەت بەخەلیفان و سۆران و دەوروبەری ئەو نەخۆشانەی رەوانەی هەولێر دەکرێن و چارەسەریان لێرە نیە بەپێی ئەو رێنماییانە جۆری نەخۆشیەکە بۆ نەخۆشخانەی دیاریکراو رەوانە دەکرێت بۆ نمونە، کێشەی شکانی هەبێ نەخۆشەکەت دەبەیتە فریاکەوتنی رۆژاوای هەولێر، پێویست ناکات کاتت بەفیڕۆبدەی بیبەیتە نەخۆشخانەیەکی تر".
 

هه‌واڵی گرنگ