ئیسرائیلی داگیركەر لە ساڵی 1972ەوە تاوەكو ئێستا 103 رۆژنامەنوسی كوشتووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئیسرائیلی داگیركەر لە ساڵی 1972ەوە تاوەكو ئێستا 103 رۆژنامەنوسی كوشتووە

رۆژنامەیەكی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، لە ساڵی 1972ەوە تاوەكو ئێستا ئیسرائیل 103 رۆژنامەنوسی كوشتووە و 7 هەزاری تری بریندار كردووە.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

لەمبارەیەوە رۆژنامەی واشنتن پۆست وتارێكی رۆژنامەنوس "داوود كەتاب"ی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە: ئیسرائیل مێژوویەكی درێژی هەیە لە مامەڵەی توند لەگەڵ رۆژنامەنوسە فەلەستینییەكاندا.

ئاماژە بەوەشكراوە كە لە ساڵی 1972ەوە تاوەكو ئێستا هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە 103 رۆژنامەنوسیان كوشتووە و نزیكەی 7 هەزاری تریان بریندار كردووە، ئەوەش سەرەڕای دەستگیر كردن و زیندانیكردنی ژمارەیەكی تر.

ئەوەش هاتووە، شیرین ئەبو عاقلە رۆژنامەنوسی فەلەستینی كە لە چەند رۆژی رابردوودا لە خێوەتگەی جنین لەلایەن ئیسرائیلەوە كوژرا، بە شێوەیەكی پیشەییانە و پابەندبوونێكی تەواو بە راستییەكانەوە هەواڵەكانی دەگواستەوە، رۆڵی بەردەوام و رۆژانەی هەبوو لە گواستنەوەی هەواڵەكانی فەلەستین، لەوانەش روماڵ كردنی فراوانی دووەم راپەڕینی فەلەستیینیەكان.

 

هه‌واڵی گرنگ