رووسیا لە هێرشەکانیدا شەش جۆری بۆمبی هێشوویی بەکارهێناوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رووسیا لە هێرشەکانیدا شەش جۆری بۆمبی هێشوویی بەکارهێناوە

رێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاند، سوپای رووسیا لە هێرشەکانیدا شەش جۆری بۆمبی هێشوویی لە هەشت هەرێمی ئۆکرانیا بەکارهێناوە، کە بەهۆیانەوە سەدان خەڵکی مەدەنی بوونەتە قوربانی.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی، بەهۆی هێرشەکانی سوپای رووسیا و بەکارهێنانی ئەو بۆمبە قەدەغەکراوانەوە،سەدان هاوڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی و زیانێکی زۆریشی بە شارەکان گەیاندووە، لەنێویاندا خانوو، نەخۆشخانە و قوتابخانەش تەختی زەوی کراون و بە تەواوی وێرانبوون.

 

هەروەها لە راپۆرتەکەدا ئەوەشی خستۆتەڕوو، سوپای ئۆکرانیاش یەکجار بۆمبی هێشوویی دژ بە سوپای رووسیا بەکارهێناوە.

هاوکات سەبارەت بە بوون و بەکارهێنانی ئەو چەکە قەدەغەکراوانە، ماری وێرهام، بەڕێوەبەری داکۆکیکردن لە دژی چەک لە رێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بەکارهێنانی ئەو بۆمبە هێشوویانە لەلایەن رووسیاوە لە ناوچەی چڕی دانیشتووان زیانی درێژخایەنی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی دەبێت و پێویستە هەرچی زووە ئەو هێرشانە بوەستێنرێت.

 

شایەنی باسە پەیماننامەی نێودەوڵەتی قەدەغەکردنی بۆمبی هێشتوو لە ساڵی ٢٠٠٨ واژۆکراوە، بەڵام هیچ یەکێک لە رووسیا و ئۆکرانیا لە واژۆکردنی پەیماننامەکە بەشدارنین بۆیە هیچ لایەکیان پابەند نابن بەو بەیاننامەوە.

هه‌واڵی گرنگ