پوتین تووشی نەخۆشیەکی کوشندە دەبێ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پوتین تووشی نەخۆشیەکی کوشندە دەبێ

رۆژنامەیەکی بەناوبانگی بەریتانی لە راپۆرتێکیدا رایگەیاند، پوتین تووشی شێرپەنجەی خوێن بووە و نەشتەرگەری لە پشتیدا بۆ ئەنجامدراوە.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

لەمبارەیەوە رۆژنامەی تایمزی بەریتانی چەند زانیارییەکی وردی لەسەر تەندروستیی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا ئاشکراکرد و دەڵێت : "پوتین دووچاری شێرپەنجەی خوێن بووە و لە پێناو چارەسەرکردنیدا نەشتەرگەری لە پشتیدا بۆ ئەنجامدراوە پێش ماوەیەکی کەم لە بڕیاری داگیرکردنی ئۆکرانیا".

 

هاوکات رۆژنامەکە ئەوەشی خستەڕوو کە یەکێک لە سەرمایەدارەکانی رووسیا کە نزیکە لە کۆشکی کرێملینەوە، لە تۆمارێکی دەنگیدا باسی لە تەندروستی پوتین کردووە و بە "شێت" ناوی هێناوە بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستییەوە.

 

شایەنی باسە ئەو سەرمایەدارە ئاماژەی بەوەشکردووە کە پۆتین هۆکار بووە لە ڕوخانی ئابووری رووسیا و ئۆکراین و زۆر کەس لە ناوخۆی ڕووسیادا هیوا بە مردنی پوتین دەخوازن.

هه‌واڵی گرنگ