ئۆپیک: بەشە پشکی نەوتی عێراق زیادكرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئۆپیک: بەشە پشکی نەوتی عێراق زیادكرا

نوێنەری عێراق لە رێکخراوی ئۆپیکدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت،رێکخراوەکە رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنێکی نوێ لە بەشە نەوتی عێراقدا لە دەستپێکی دوو مانگی داهاتوودا.

ئەمرۆ شەممە 14 ی ئایاری 2022، محمد سەعدون، نوێنەری عێراق لە رێکخراوی ئۆپیکدا لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئەلعێراقییە ئاشکرایکرد “ئۆپیک بڕیاریداوه بەشە نەوتی عێراق زیاد بکرێت و لە دەرەنجامی ئەو بڕیارەشدا، بەرهەمی نەوتی عێراق دەگاتە 4.5 ملیۆن بەرمیل لە هەردوو مانگی شەش و حەوتی ئەمساڵدا
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ،عێراق مافی هەیە بەشە نەوتی زیادبکرێت بەو پێیەی بەرهەمی زۆرە و پێدەچێت زیادکردنێکی دیکەشی هەبێت لە مانگەکانی دواتری ئەمساڵدا.
 
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو،خەمڵاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تێکڕای نرخی بەرمیلیک نەوت لە بازاڕدا لە سەروو سەد دۆلاردا دەمێنێتەوە تاوەکو مانگەکانی داهاتووی ئەمساڵ”.

هه‌واڵی گرنگ