سەرۆکی ئۆکرانیا سەبارەت بە لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ڕایدهگهیهنێت "کەس ئەمڕۆ ناتوانێت پێشبینی ئەوە بکات کە ئەم شەڕە تا چەند بەردەوام دەبێت."
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە وتارێکی ڕۆژانەیدا سەبارەت بە لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ڕایگهیاند کەس ئەمڕۆ ناتوانێت پێشبینی ئەوە بکات کە ئەم شەڕە تا چەند بەردەوام دەبێت بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی خاکەکەمان بە خێرایی ئازاد بکەین، ئەمە لە کارە پێشینەکانی ئێمەیە، هەروەها کار بۆ ئەوە بکەین جەنگەکە کورتتر بێتەوە."
ئاماژهی بهوهش كرد "بەداخەوە بە تەنها بەند نیە بە گەلەکەمانەوە، کە لە ئێستادا زۆرترین کار دەکەن، ئەمە پەیوەستە بە هاوبەشەکانمانەوە، بە وڵاتانی ئەوروپا، بە هەموو وڵاتانی جیهانی ئازادەوە.
ئەگەری فراوانبوونی ناتۆ، لە دوای ململانێی ئۆکرانیا، دەبێتە جێگەی سەرنجی گفتوگۆکانی ڕۆژی شەممە، لە کاتێکدا ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەرەو بەرلین بەڕێ دەکەوێت بۆ کۆبوونەوەیەکی نافەرمی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ.