داوای رێگری گەشتکردن لە بەرپرسێکی باڵا دەکرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داوای رێگری گەشتکردن لە بەرپرسێکی باڵا دەکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوادەکات رێگری گەشتکردن لە ئەمینداری بەغداد بکرێت،

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 14 ی ئایاری 2022 ، عالییە نوسەیف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،"هەواڵی دورخستنەوەی (عەلا موعن)ئەمینداری بەغدادمان لە پۆستەی بیست لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، ئەم هەڵوێستەی سەرۆک وەزیران بەرزدەنرخێنین، کە لە رابردودا چەند جارێک لەسەر ئەو پرسە کۆبونەوەمان کردوە زۆر هاوکار بوە، بەڵام بە گۆڕینی ئەمینداری بەغداد ئەمە کۆتایی نایات".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،" بەداخەوە پارێزگای بەغداد بەهۆی ئەم ئەمیندارەوە بوە بە گوندێک و روکاری شارستانی تێدا کەمبوەتەوە، کە زۆرترین پێشێلکاری کردوە بەراورد بە پاڕێزگاکانی دیکە، لەگەڵ ئەوەی سوپاسی سەرۆک وەزیران دەکەین، بەڵام بڕیار بو یەکشەممە یان دوشەممە ناوبراو بانگ بکەن بۆ لێپرسینەوە، وەک بینیتان بڕیاری دورخستنەوەی سەرکرد، لەگەڵ ئەوەشدا هیوادارین، هەمو رێوشوێنە یاساییەکان وەک خۆی بەرامبەری بگیرێتە بەر".

هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد،"دوای دورخستنەوەی ئەمینداری بەغداد سەرجەم بەڵگە یاساییەکان رادەستی دەسەڵاتی دادوەری دەکەم، بەرگری لەسەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکەم بەهۆی ئەوەوە رێوشوێنی خراپ لە دژیان گیراوەتە بەر، داوا لە سەرۆک وەزیران دەکەم بە سەرجەم ئەو بڕیارانەدا بچێتەوە کە لەلایەن ناوبراوەوە دراون لە رابردودا".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌روو،"پێویستە سەرۆک وەزیران بڕیاری قەدەغەی گەشت لە دژی ئەمینداری بەغداد دەربکات، هاوکار بێت لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری، ەک لەسبەیەوە بەڵگەنامەکانیان رادەست دەکەین".

دوێنێ هەینی، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەهۆی تێوەگلانی لە کەیسی گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی ئیداری لەسەر داوای ژمارەیەک پەرلەمانتار، بڕیاری دورخستنەوەی لە پۆستکەیە بۆ عەلا موعن ئەمینداری بەغداد دەرکرد.

هه‌واڵی گرنگ