كچێكی تەمەن 26 ساڵ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كچێكی تەمەن 26 ساڵ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

له‌ رووداوێكی خۆكوشتندا كچێكی ئاواره‌ی شنگال له‌ یه‌كێك له‌ كه‌مپه‌كانی زاخۆ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا .

نەهشەت سەلمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ رایگه‌یاند، دوا نیوەرۆی ئەمڕۆ (شه‌ممه‌ 14ـی ئایار / مایۆی 2022) کچێکی ئێزیدی لە کەمپێکی سه‌ر به‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەمڕۆ کاتژمێر 2ـی دوای نیوه‌ڕۆ کچێکی ئێزیدی بەناوی(ر.ح.ع) تەمەن 26 ساڵ لە کەمپی "بێرسڤ" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ باسی له‌وه‌ش كرد، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزاكه‌ کراوە.

پۆلیس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، رووداوه‌كه‌ خۆكووشتن بووه‌، بەپێی مادەی 408 لە یاسای سزادانی عێراق لێکۆڵینەوە لەباره‌ی رووداوەکە ده‌ستیپێكرد.

هه‌واڵی گرنگ