بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی تاوانبارێکی راگەیاند کە لە قەزای چەمچەماڵ تەقەی لە ماڵی خەزووری کردووە و لە ئەنجامدا.
بۆ دهستكهوتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه (كلیك بكه)
لەمبارەیەوەو لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند :"بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی نێوان ژن و پیاوێکەوە بەناوەکانی (د ، ٳ ، م) (ت ، ی ، م ) کە هاوسەری یەکترن و دانیشتووی شاری سلێمانین، ژنەکە (ت ، ی ، م) دەچێتەوە ماڵی باوکی لە قەزای چەمچەماڵ لەبانمەقان نیشتەجێ دەبێت، بەڵام شەوی (12 لەسەر 13 / 5/ 2022) هاوسەرەکەی بەناوی (د ، ٳ ، م) دەچێتە سەر ماڵ خەزوری و تەقەیان لێدەکات".
ئاماژە بەوەشكراوە: "لەکاتی تەقەکردنەکەدا هاووڵاتییەکی دراوسێیان بەناوی (جومعە عەلی عومەر ) فیشەکی بەردەکەوێت و دواتر گیانلەدەستدەدات، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ دۆسیەی لێکۆڵینەوە کرایەوە و دەستبەجێ هێزەکانمان کەوتنە کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی رووداوەکە و لەسەر تۆمەتبارەکان.
ئەوەش هاتووە :سەرەنجام تەقەکەرەکە (د ، إ ، م) و کەسێکی دیکە بەناوی (ب ، م ، ٲ) لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکران و دەستبەسەر ئۆتۆمبێل و چەکەکەدا گیرا و رادەستی بەڕێوەبەرایەتیمان کران".