لەدژی دەستگیركردنی مامۆستایەكی زانكۆ لە سلێمانی گردبوونەوە دەستیپێكرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەدژی دەستگیركردنی مامۆستایەكی زانكۆ لە سلێمانی گردبوونەوە دەستیپێكرد

كەمێك لەمەوبەر لە بەردەم کامپی کۆنی، زانکۆی سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لەدژی دەستگیرکرنی مامۆستا رەنگین ئەبوبەکر دەستیپێکردووە.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

بەپێی زانیاریەكانی كوردیو ئێوارەی ئەمرۆ رەنگین ئەبوبەکر مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی لەلایەن ھێزێکەوە دەستگیرکراوە.

مامۆستا رەنگین ئەبوبەکر ئەمرۆ وەک نارەزایەتی قوفڵی لە دەرگای سەرەکی زانکۆکە داوە و لە زۆربەی خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکانی مامۆستا و فەرمانبەراندا بەشداری کردووە.

ئەمەش دوای ئەوە هات كە ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ ره‌نگین ئه‌بوبه‌كر مامۆستای‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند، له‌ سلێمانی‌ كه‌س خۆی‌ به‌ به‌رپرس نازانێت و كێشه‌ی‌ زۆرمان هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌ره‌تا ده‌رگای‌ زانكۆ قوفڵی‌ لێ‌ بدرێ‌.

هه‌واڵی گرنگ