لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان، نرخی نەوت و زێڕ گۆرانکارییان بەخۆوە بینی، بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ١١١ دۆلار ٥٠ سەنتە و هەر ئۆنسەیەک زێڕیش بە ١٨٥٣ دۆلارە.
بۆ دهستكهوتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه (كلیك بكه)
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١١١ دۆلار ٥٠ سەنت و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش بە ١١٠ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
شایەنی باسە هەرچی نرخی زێڕە، هەر ئۆنسەیەک لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٨٥٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی زێر لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەیە:-
مسقاڵێك زێڕی عەیار ٢٤بە ٤٣٥ هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیار ٢١ بە ٣٨٥ هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیار ١٨ بە ٣٢٧ هەزار دینارە.