دوو زیندانیكراوی سیاسی دوای 7 ساڵ لە شارێكی کوردستان ئازاد دەکرێن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوو زیندانیكراوی سیاسی دوای 7 ساڵ لە شارێكی کوردستان ئازاد دەکرێن

دوای حەوت ساڵ زیندانیکردنیان بە تۆمەتی ئەندام بون لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، رۆژی یەکشەممە حسێن ئیبراهیم حەمزە و جەمال یوسفی، وەک دو زیندانیكراوی سیاسی لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد ئازاد کران.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

لەمبارەیەوە رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڤیدیۆی ساتی ئازادبونی هەردو زیندانیکراوەکەی بڵاوکردوەتەوە و باسی لەوەشكردوە، دوای حەوت ساڵ لە زیندانی هەریەك لە (حسێن ئیبراهیم حەمزە و جەمال یوسفی) کە دو زیندانیكراوی سیاسی خەڵکی بۆکان بون، دوێنێ یەکشەممە لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد ئازاد کران.

ئاماژە بەوەشكراوە :هەردو زیندانیکراوەکە دوای حەوت ساڵ ناڕونی چارەنوسیان لە بەندیخانەکانی ئورمیە، بۆکان و مەهاباد دواجار لە ساڵی ڕابردودا لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس دانیشتنی دادگاکەیان لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهاباد بەڕێوە چو.

رێكخراوەكە دەڵێت، حسێن ئیبراهیم حەمزە و جەمال یوسفی بەتۆمەتی ئەندام بون لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سزادرابون.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ