چەكدارێكی تەمەن 18 ساڵ لە تاوانێكی رەگەزپەرستیدا لە یەكێك لە ناوچەی رەشپێستەكانی شاری نیویۆرك 10 رەشپێستی كوشت و سیانی تری بریندار كرد، دواتریش خۆی رادەستی پۆلیس كرد.
بۆ دهستكهوتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه (كلیك بكه)
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵی ئەمریكا، لە ناوچەی "بوفالۆ"ی تایبەت بە رەشپێستەكان لە نیویۆرك كەسێكی سپی پێستی تەمەن 18 ساڵ كە خوێندكاری زانكۆیە، لە تاوانێكی رەگەزپەرستیدا لەناو فرۆشگایەكدا دەستدرێژی گولـلەی كردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە : لە ئەنجامدا 10 كەسی كوشتووە و 3 كەسی تریشی بریندار كردووە، دوای ئەنجامدانی تاوانەكەشی خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كردووە.
دادگای نیویۆرك ئاشكرای كردووە، تۆمەتبارەكە ناوی "بایتۆن جیندرۆن"ە و خەڵكی برۆكلینە و كارەكەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان راستەوخۆ پەخش كردووە، پێش دەستگیر كردنی هەوڵی خۆكوشتنی داوە، قوربانییەكانیش 11یان رەشپێستن و دوانییان سپی پێست، یەكێك لە كوژراوەكانیش پاسەوانێكی فرۆشگاكەیە كە رووبەڕووی بووەتەوە.