ئاماژەو زمانی جەستە لەسیاسەتدا......
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاماژەو زمانی جەستە لەسیاسەتدا......

بیرکردنەوەی جیاوازو دانانی بەرنامە بۆ خود لەکاتی هەر کێشەو مامەڵە و کار ڕاییەکانی ڕۆژانەدا پێویستی بەپلانڕێژی و بیرکردنەوەی تۆکمە هەیە، تا لەو دیدەوە کەسەکان شارەزابن و بەرەو ئامانجێکی دیاریکراو هەنگاو بنین.

زمانی جەستە لەکاروباری سیاسی و تەنانەت ماەمەڵە ڕۆژانەییەکان و کۆمەڵایەتیشەوە ئەوە گرنگ دەکات لە زانستانە شارەزایی دروست بکەین و کارو پڕۆژەو بەرنامەمان لەسەری بنیاد بنێین، وەک سەرەتایەک بۆچوونە ناو کایەی سیاسی و دبلۆماسیەوە.

ئەتەکێت و قسەکردن و ڕاوەستان و شێوازی گفتوگۆو ڕۆیستن و دانیشتن و جولانە ئاساییەکان و نائاساییەکان و شەرم کردن و درۆکردن و چەندین مامەڵەی تر ئەو خاڵانەن بۆ بەرپرسان و سیاسیەکان گرنگەو بەڵکو گرنگیشی پێدەدەن، لەگەڵ ئەوەشدا لە پڕۆتۆکۆڵەکانی سەردان و شاندە جۆراوجۆرەکان دەبێتە جێی بایەخ و کەسایەتی پێ دەناسرێتەوە، ئەوە نەک تەنها بۆ سیاسی و دبلۆماسیەکان بێتم، بەكو بۆ کەسێکی ئاسایی و نۆڕماڵیش دەکرێت بکرێتە پێوەرو خوێندنەوەی بۆ بکرێت.

ئەگەر سەیری دانیشتن و مێزگردە میدیایی ، یان کۆنفرانس و دیبەت و سیمینارو کۆڕبەندەکان بکرێت، ئەوا زمانی جەستە زۆرجار باشتر تەحەکوم لەسەر ڕاستیەکان دەدات و دەروونی خەڵکەکە خوێندنەوەی تەواو بەرجەستە دەکات، نەک قسەو گوفتارەکان، کە وەک (دووڕوو) بەقسە شتێک دەڵێت و ناخیش شتێکی تری لێ دەخوێنرێتەوە.

زانستی دەروونی وەک ئاماژە کۆمەڵێک نهێنی دەردەخەن، هەم بەڕووخسارو هەم بەپەنجە جولاندن و خستنە نادەستی پەنجەکان و پێ خستنە سەرپێ، یان جولاندن، کە ئەمانە هەموو ئەو ئاماژانەن بەپێی دەروونی کەسەکان خوێندنەوەی تایبەتیان بۆ دەکرێت و زۆرجاریش ئەو نهێنیانە لەمیانی پرسیارەکاندا ڕوون دەبنەوە.

درۆکردن.....یەکێکە لەو سیما و خاڵە گرنگانەی کەسایەتی و ڕوخساری بەرپرسە سیاسی و کەسایەتیەکان هانای بۆ دەبەن بۆ خۆدەربازکردن لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی پرسیاری ئیحراج و دەم تێکەڵبوون و قسە شێواندن و بەلاڕیدابردن( کە ئەوە لەلایەن بەرپرسانەوە بە ئامانج ئەنجام دەدرێت، زۆرجاریش بەڵێ! لە نەبوونی قسەو بەڵگە و نەزانینی ڕاستەقینەوهەگبەی خاڵیدا) ئەو شێوازە دەگیرێتەبەر. دانیشتن لەگەڵ بەرپرس و کاربەدەستان.....

یاخود دیقەتی ورد لەپڕۆتۆکۆڵ و بیرکردنەوەو تێڕوانین و شارەزابوونیان قوڕس نیە، وەک چۆن دەڵێن:

بە دوو دانیشتن و قسەکردن بەرامبەرەکان دەناسرێنەوە، هاوکاتیش زانستی دەروونی سەلماندوویەتی:

قسەکردنێکی ڕاشکاو، هەستێکی نایاب، مامەڵەکردنێکی جوان بۆ بینەرو بەرامبەرەکان وا دەکات زووتر پەیامەکان بگەن بە دڵی بەرامبەر، بەپێچەوانەشەوە وادری دەخات، ڕاستیەکان نادرکێنێت و نهێنیەکان دەشارێتەوە.

ڕاکردن لەکۆبوونەوە: کاتێ کۆبوونەوەکان داخراوبن، یان کراوە، بەرپرس قسەی خۆی دەکات و پێشنیارو ڕەخنە دەخاتە سەرمێز، بەڵام بەبێ ئەوەی قسەی ئامادەبوون وەربگرێت، لەبەرئەوەی قسەکان باوەڕپێکەر نین و ئەندامانی ناگەیەنێتە باوەڕو قەناعەتێک ، هەر زوو بەشێوەیەکی سەیر کۆتایی بەکۆبوونەوەکە دێنێت، یان بەهانەیەک دێنێتەوە بەبیانووی هاتنی میوان و مەوعیدو دانیشتن لەکاتێکدا ئەسڵی نیە، ئەمەش وەک خۆدەربازکردنێکە لەزانستی ئەتەکێت و مامەڵەکردن و ئەخلاقی حیوارو گفتوگۆدا ئەو جۆرە کەسانە بە فاشیل و قسەی ناڕاست بەناوبانگ دەبن و جێی متمانەی بەرامبەرەکانیان نین.

تا ئەو ڕادەیەی بەو کەم و کوڕیانەی خۆی باش هەستی پێدەکات، کەچی بەرامبەرو دەرەوەی کۆبوونەوەو حیوارەکە دەکاتە ئامانج و قسەیەک دەکات لەگەڵ چوارچێوەی حیوارەکە یەکناگرێتەوە، بەوەش هەوڵێکی تر دەدات لەیەک کاتدا، هەم خۆی دەربازکرد، هەم هەوڵێکی تری دا بۆ ئەوەی بەرا،بەرێک ناشرین بکات، کە هەم وەک ڕکابەرێتی و هەم وەک بەرزتر لەو هەوڵی شکاندن و ڕووخانی بدات.

کات بەڕێکردن: کات سەرمایەی مرۆڤە تا وەک ئاوێنەیەک کارو پیشەی سەرکەوتووانەی خۆی تێیدا بدۆزێتەوەو ڕوئیایەکی ڕۆشن بۆ ئەو ئایندەیەکی خوای پەروەردگار پێی دەدات دەستکەوتێک، یان سەروەریەک بۆخۆیی و مرۆڤایەتی بەرهەم بینێت.

لەم سۆنگەیەوە بەرپرسان ئەوەیان بەهەلزانیووە بۆ ئەوەی بەرامبەرەکان ڕووبەڕووی جۆرێک لەحاڵەتی دەروونی بکەنەوەو کات کوشتن بکەن بەهۆکارێک بۆ ئەو ململانێ و ڕکابەرێتیە ناشەرعی و نائیدارییە دیسان بۆ ئامانجێکی تایبەت بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن، کە پێشی دەوترێت:

غافلگیری.. زمانی جەستە بایەخیکی گرنگی لەناوەندە سیاسی و ڕۆشنبیریەکان پی دەدریت و کادرو ئەندامانیشی بۆ ڕادەهێنریت، وەک سەنتەرێکی ئەکادیمی و پڕۆفیشناڵ کاری جدی لەسەر دەکرێت و ڕاهێنەران و سەرپەرشتیاری چالاک لەم بوارەدا هەوڵی پیگەیاندنی تاکەکان و هۆشیارکردنەوەیان دەدەن.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ