وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت،له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 149 حاله‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه شه‌ممه 17 ی ئایار_ ی نیسان_ی 2022 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه رایگه‌یاندووه،له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 149 حاله‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه ،هیچ توشبوویه‌ك به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه،هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، 132 كه‌سیش چاكبوونه‌وته‌وه‌و نه‌خۆشخانه‌یان تێپه‌ڕاندووه.