كەشناسێك: هەفتەی داهاتوو گۆڕانكارییەكی زۆر لە كەشوهەوادا دروست ببێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسێك: هەفتەی داهاتوو گۆڕانكارییەكی زۆر لە كەشوهەوادا دروست ببێت

كەشناسێكی عیراقی پێشبینی دەكات، هەفتەی داهاتوو گۆڕانكارییەكی زۆر لە كەشوهەوادا دروست ببێت. 

سادق عەتیە كەشناسی عیراقى له‌ نوسراوێكدا  لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌،نزمە پاڵەپەستۆیەكی جەمسەری وشك ڕوو لە وڵات دەكات و هەفتەی داهاتووش گۆڕانكارییەكی زۆر لە كەشوهەوادا دروست دەبێت كە هەر جارەو بەشێوەیەك دەبێت”.

جێی ئاماژه‌یه‌ ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی خۆڵبارین زۆربەی شارەكانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانی گرتۆتەوە، بەو هۆیەوە سەدان حاڵەتی تەنگەنەفەسی بۆ مەبەستی چارەسەر گەیەندراونەتە نەخۆشخانەكان.

 

 

هه‌واڵی گرنگ