پەرلەمانی عێراق یاسای قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی تاوتوێ دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەرلەمانی عێراق یاسای قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی تاوتوێ دەكات

كوردیو

بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و بەپێی بەرنامەی کاری كۆبوونەوەكەش گفتوگۆ لەبارەی یاسای قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی دەكرێت.

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە سبەینێ پێنجشەممە 19-5-2022 كاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و خشتەی کاری دانیشتنەکە سێ بەشی سەرەکی لە خۆدەگرێت:

یەکەم: خوێندنەوەی یەکەمی پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدانی مرۆیی.

دووەم: راپۆرتی گفتوگۆ لەسەر یاسای قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی

سێهەم: گفتوگۆی گشتی.

 

 

هه‌واڵی گرنگ