ئەمڕۆ چوار شەممە، فەرمانبەرێك لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی كوردستان سێ كەسی كوشتوە و حەوت كەسیشی برینداركردوەو دواتر كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئاژانسی ئیرنای ئێرانی لەزاری فەرزاد قاسمی جێگری كۆمەڵایەتیی بەڕێوەبەری پۆلیسی ئیلام بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ چوار شەممە فەرمانبەرێكی دامەزراوەی حكومی هەژاران لە ئیلام، ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی ئەو پارێزگایەی بە بارمتە گرتووە و لە ئەنجامدا خۆی و سێ كەس لەوانەی كوشتووە و حەوت كەسیشیان بریندارن.
ئەوەشی خستەڕوو: ئەو فەرمانبەرە لەگەڵ ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی ئەو دامەزراوە دەبێتە شەڕیان، دەچێتە نێو ئۆتۆمبێلەكەی و بە چەكەوە دەگەڕێتەوە نێو بینای دامەزراوەی هەژاران و چەند بریندارێكیان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە و گەیەندراونەتەوە نەخۆشخانەی ئیلام.