سلێمانی... شەڕەتەقە لەنێوان بەرپرسێكی حزبی و هێزە ئەمنییەكاندا ڕویدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی... شەڕەتەقە لەنێوان بەرپرسێكی حزبی و هێزە ئەمنییەكاندا ڕویدا

ئەمڕۆ چوار شەممە لەشاری سلێمانی شەڕەتەقە لەنێوان بەرپرسێكی حزبی و هێزە ئەمنییەكاندا ڕویداو بەپێی زانیارییەكان كێشەكە لەسەر زیادەڕەویی بووە.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

پەیامنێری كوردیو لە سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی دەنگی تەقەكردن بیستراوەو دواتر دەركەوت كێشەكە لە نێوان بەرپرسێك و هێزێكی ئەمنی دروستبووە.

ئەوەشی خستەڕوو: بەپێی زانیارییەكان كێشەكە لەسەر بوونی زیادەڕەویی بوەو باس لەوە دەكرێت ئەو بەرپرسە ماوەی 17 ساڵە بە زیادەڕەویی لە زەوی و باخێكی حكومەتدایە.

 

هه‌واڵی گرنگ