حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥٪ـی پێشینەكانی حكومەت كە لای هاووڵاتییانە، تا ٦ـی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، درێژكرایەوە.
پێشینەكان كە ماوەی لێخۆشبونی درێژكراوەتەوە بریتین لە ( پێشینەی خانووبەرە. قەرزی سندووقی نیشتەجێبوون.بانكی خانووبەرە.پێشینەی هاوسەرگیری.قەرزی بچووك.پێشینەكانی بانكی كشتوكاڵ.پێشینەی پیشەسازی و گەشتیاری)