زانیاری نوێسه‌باره‌ت به‌ قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانیاری نوێسه‌باره‌ت به‌ قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایدەگەیەنێت تائێستا 4 هه‌زارو 219 زیانلێکەوتو قەرەبوکراونەتەوە کە لە دولافاوەکەی ساڵی پاری شاری هەولێر زەرەرمەندبون.

ئەمڕۆ چوارشەممە،18 ی ئایاری 2022 فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردوەتەوە،" لەماوەی رابردودا 4 هه‌زارو 219 زیانلێکەوتوی هەردو لافاوەکەی شاری هەولێر قەرەبوکراونەتەوە، کە لەناویاندا (587 ) ماڵ و (222) ئۆتۆمبێلیان هی لافاوەکەی یەکەم بون، 2856 دوهەزار وپێنجسەدو هەشتاوشەش ماڵ و 284 دوسەدوهەشتاو چوار دوکانی لافاوی دوەم و سێیەم بون".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌،" قەرەبوەکان بەسەر سێ ئاستدا دابەشکراون، و لەنێوان 500 هەزارەوە تا 4 چوار ملیۆن و 500هەزار دەبێت".

ئاشکراشیکردوە،" قەرەبوەکان بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی لیژنەکان دەبێت بە شێوەیەک لە 100 هەزار دینار بۆ 2 دوملیۆن دینار بۆ ماڵ و یەک ملیۆن دینار بۆ دوکان دانراوە، لەئێستاشدا نزیکەی 200 ماڵ و نزیکەی 1000ئۆتۆمبێل لە پرۆسەی قەرەبوکردنەوەدان.

رۆژی 17ی (تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو لافاو له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ولێر دروستبو، به‌وهۆیه‌وه‌ 14 كه‌س مردن و زیانی زۆریش به‌سه‌دان ماڵ و خانو و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان كه‌وت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ