لەبارەی زەویەکانی ٨ حەسارۆک بڕیارێک دەرکرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی زەویەکانی ٨ حەسارۆک بڕیارێک دەرکرا

سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار دەدات كاری پێویست بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ كەرتی (٨)ی حەسارۆك لە هەولێر ئەنجام بدرێت.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

لەمبارەیەوە بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتی دیوان، كە ئاڕاستەی وەزارەتی شارەوانی كراوە و واژۆی ئومێد سەباح-ی لەسەرە، ئاماژە بەوەكراوە، كە پێشنیارەكانی وەزارەتی شارەوانی پەسەند كراوە و كاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەكی (٨)ی حەسارۆك.

 

شایەنی باسە ئەمڕۆ خاوەنی زەویەكانی كەرتی (٨)ی حەسارۆك لە شاری هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان كرد بۆ جێبەجێكردنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەكەكەیان.

 

هه‌واڵی گرنگ