حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تاى خوێن به‌ربوون نێردرا بۆ پشكنین و وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم له‌و باره‌وه‌یه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حاڵه‌ته‌كه له‌زاخۆ بوه‌و نه‌خۆشه‌كه پێشینه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵ هه‌بوه.
د.سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ڕێژەو ژمارەی تووشبووان دەوەستێتەسەر بەرنامەی دۆزینەوەی حاڵەتەکان لەلایەن تیمەکانی تەندروستی و ڕۆژانە گومان‌لێکراوان دەدۆزرێنەوەو نمونەی پشکنین وەردەگیرێت، دوای پشکنینی تاقیگەیی‌و دڵنیابوونەوەو پشتڕاستکردنەوەی ڕادەگەیەنرێت.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد، حاڵەتێکی دیکەی گومانلێکراوی دانیشتووی شنگال لەشاری زاخۆ بەسەرەتایی دەستنیشانکراوەو ڕەوانەی شاری دهۆک کراوە، بەهۆی بوونی پێشینەی سەربڕینی ئاژەڵ‌و نیشانەکانی خوێنبەربوون لەنەخۆشخانە خەوێندراوە، تائێستا‌و تاڕادەیەک باری تەندروستی جێگیرەو چارەسەرکردنی بەردەوامە، وێڕای بوونی حاڵەتێکی پشتڕاستکراوەی پێشووی شاری هەولێر کە دوای وەرگرتنی چارەسەری تەواوو ڕێکاری پێویست ڕەوانەی ماڵەوە کراوە.
تاى خوێنبه‌ربوون له‌عێراق‌و هه‌رێمى كورستان بڵاوبۆته‌وه هه‌رچه‌نده نه‌خۆشیه‌كه له‌هه‌واوه ناگوازرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى مامه‌ڵه‌ى ڕاسته‌وخۆى مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ ئه‌گه‌رى ته‌شه‌نه‌كردنى زۆره.