بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ڕایدهگهیهنێت، سەرەتای هەفتەی داهاتو شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە،
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا كه وێنهیهكی دهست كوردیو كهوتوه ڕایگهیاندوه، رۆژی شەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق خۆڵبارین دەبێت و پێشبینی دەکرێت بگۆڕێت بۆ شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین، بەجۆرێک ئاستی بینین بۆ کەمتر لە 1000 مەتر دادەبەزێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، هەروەها رۆژی یەکشەممە شەپۆلی خۆڵبارینەکە زیاتر دەبێت، بەجۆرێک لەکاتی خۆڵبارین ئاستی بینین 5-7 کیلۆمەتر دەبێت و لەکاتی شەپۆلی چڕی خۆڵبارینیش ئاستی بینین بۆ کەمتر لە 1000 مەتر دادەبەزێت.
ئهوهشی خستۆتهڕوو، لەو ماوەیەدا پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئاستی بینینیش دادەبەزێت، هەروەها ئاڕاستەی با لە باکوری رۆژئاواوە دەستپێدەکات و خێراییەکەی 20-30 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.