ژماره‌یه‌كی كه‌می توشبوون به‌ كۆڕۆنا له‌ هه‌رێم تۆماركرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژماره‌یه‌كی كه‌می توشبوون به‌ كۆڕۆنا له‌ هه‌رێم تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 53 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.


ئه‌مرۆ  چوار شه‌ممه‌ 18 ی ئایار_ی 2022 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌ نوێترین ئاماری نوێی تایبه‌ت به‌ توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و رایگەیاند " له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا  هه‌زارو و 975 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ره‌نجام 53 کەسی دیكه‌ تووشی کۆرۆنا بوون،18 کەسیش چاکبوونەتەوە و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌".

ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، لە 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ توشبوویه‌ك به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه‌.

 

 

هه‌واڵی گرنگ