خالید ڕەنجدر برای مامۆستا كرێكار ڕایگەیاند، دادگای باڵای ئیتالیا بڕیاری دا حوکمەکەی مامۆستا کرێکار وەک خۆی بمێنێتەوە.
لەمبارەیەوە خالید رەنجدەر برای مامۆستا کرێکار ڕایگەیاند "ڕۆژی ١٨/٥/٢٠٢٢ دادگای باڵای ئیتالیا بڕیاری دا حوکمەکەی مامۆستا کرێکار وەک خۆی بمێنێتەوە، واتە ١٢ ساڵ حوکم" .
باسی لەوەشکردووە: "دادگا ئەم بڕیارەی بەزارەکی بەپارێزەرەکەی وتووە، ئێستا دادگا ٩٠ ڕۆژی بەدەستەوەیە کە ئەو بڕیارە بەنووسین بدات بەپارێزەرە ئیتالییەکە و ئەویش شکاتی لەسەر بکاتەوە و ئەگەر بەڵگەی نوێ هەیە پێشکەشی بکات.
ئەوەشی وتوە كە دوای ئەوە دادگا جارێکیتر دانیشتنی بۆ دەکاتەوە"