كوردیو
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت،"فەرمانگەی ژمێریاری سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ دەستی کردووە بە دابەشکردنی موچەی مانگی پێنج / ئایاری سەرجەم فەرمانبەران".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-5-2022 نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویكردەوە،"فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی لەمڕۆوە، دەستیکردووە بە دابینکردنی پارەی پێویست بەمەبەستی دابەشکردنی موچەی مانگی پێنجی سەرجەم فەرمانبەران".
ئاماژە بەوەشدراوە،"داوا لەسەرجەم یەکەکانی ژمێریاری وەزارەتەکان کراوە سەردانی فەرمانگەی ژمێریای وەزارەتی دارایی بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی خشتەی دابەشکردنی موچەی وەزارەت و فەرمانبەران و تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی پارە تا لەمڕۆوە موچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دابەشبکەن".
ئەوەش لەكاتێكدایە،لە ئێستادا حکومەتی هەرێم هێشتا لە ناوەڕاستی دابەشکردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەرانە و لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین موچەی مانگەی سێی بەشێک لە موچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە و تاوەكو ڕۆژی 30 ئەم مانگە دەخایەنێت.