ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە

بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان لە بەغداوە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق وەك بژاردەیەك بۆ چارەسەری دۆخی چەقبەستووی وڵات لەنێو نێوەندی فراكسیۆنەكاندا خراوەتەبەرباس.

لەمبارەیەوە چەند سەرچاوەیەكی سیاسی رایانگەیاندوە: بژاردەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان یەكێك لە بژاردەكانە لە حاڵی نەگەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی دەربارەی پێكهێنانی حكوومەتی نوێ.

لای خۆیەوە حوسێن بەتات ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە: قورسە گرتنەخۆی بژاردەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لەلایەن فراكسیۆنەكانەوە، ئەمە پێوەستە بە كۆمەڵێك هۆكار و گۆڕانكاری سیاسییەوە هەیە.

پێداگری سەدرییەكان لە پێكهێنانی كابینەی زۆرینە دۆخی سیاسی وڵاتی بەچەقبەستوویی گەیاندووە كە زەحمەتە بە ئاسانیی دەربازیی ببێت، بۆیە چاودێران هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و سازكردنی هەڵبژاردنێكی بە چارەسەر دەزانن.

 

هه‌واڵی گرنگ