لە‌سە‌ر داواكاری د.موسە‌ننا ئەمین لێكۆڵینە‌وە لە‌بە‌شە‌خۆراكی ھاوڵاتیانی سلێمانی دەكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە‌سە‌ر داواكاری د.موسە‌ننا ئەمین لێكۆڵینە‌وە لە‌بە‌شە‌خۆراكی ھاوڵاتیانی سلێمانی دەكرێت

لە‌سە‌ر داواكاری دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین لیژنە‌یە‌ك لە‌وە‌زارە‌تی بارزگانی عێراق گە‌یشتە‌ شاری سلێمانی بۆلێكۆڵینە‌وە لە‌بە‌شە‌خۆراكی ھاوڵاتیان وكوالێتی مادە‌كانی دابە‌شكردن و ئەنجامەكەی بۆ ڕایی گشتی ئاشكرادەكرێت.

د.موسە‌ننا ئە‌مین ئەندانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە كوردیوی ڕاگەیاند: دوێنێ 2022/5/18 بەندەو بە‌ئامادە‌بوونی ئازاد محمد ئە‌مین سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی پارێزگایی سلێمانی و ھە‌ندێك لە‌ بە‌ڕێوبە‌رە‌ گشتیە‌كانی وە‌زارە‌تی بازرگانی عێراق و بە‌ڕێوبە‌رە‌كانی بواری دانە‌وێڵە‌و ئاسایشی خۆراكی سلێمانی كۆبوونە‌وە‌یە‌ك لە‌ ئە‌نجومە‌نی پارێزگایی سلێمانی ئە‌نجامدرا.

ئەوەشی خستەڕوو: ئامانج لە‌كۆبوونە‌وە‌كە‌ دە‌ست نیشانكردنی ئە‌و كە‌موكورتی و گە‌ندە‌ڵیانە‌یە‌ كە‌ لە‌بواری بە‌شە‌ خۆراك و گە‌نم و بە‌شە‌ئاردی ھاوڵاتیانی ھە‌رێمی كوردستان ئە‌نجام دە‌درێت، لێكۆلینە‌وە‌ بوو لە‌كوالێتی مادە‌كان، ‌شێوازی دابە‌شكردنی بە‌سە‌ر ھاوڵاتیاندا ھەروە‌ھا شێوازی ھە‌ڵگرتن و عە‌مباركردنی تاوتوێی كرا.

ووتیشی: پاشان لیژنە‌كە‌ی وە‌زارە‌تی بازرگانی عێراق و بەندە سە‌ردانی مە‌خزن و شوێنی عە‌مباركردنی بە‌شە‌ خۆراكی ھاوڵاتیانمان كرد لە‌ناوچە‌ی ھوانە‌ ، بە‌وردی پشكنین بۆ ئە‌و مە‌خزە‌نانە كرا كە‌ چە‌ندین كاری نایاسایی تێدا بینراو وە‌ تۆماركرا ، لە‌سە‌ر ھە‌مان پرس دووبارە‌ بڕیارە ئەمڕۆ بە‌دواداچوونی زیاتر بكرێت لە‌ھە‌مان كاتیشدا بڕیاڕ وایە‌ لە‌كۆنگرە‌یە‌كی ڕۆژنامە‌وانیدا بە‌ئامادە‌بوونی كە‌ناڵە‌كانی ڕاگە‌یاندن دە‌رئە‌نجامی بە‌دوادچوونە‌كان بۆ ئە‌و پرسە بخرێتە‌ ڕوو .

 

هه‌واڵی گرنگ