شەپۆلێكێ دیكەی چڕی خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شەپۆلێكێ دیكەی چڕی خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە

شارەزای بواری كەشناسی لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: شەپۆلێكێ چڕی خۆڵبارین و كاریگەریەكانی لەسەر كەشی ناوچەكە هەرێم دەگرێتەوەو شەپۆلەكە لە ڕۆژی شەممەوە دەست پێدەكات.

ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی لە هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: لە رۆژی شەمەوە ٢١-٥-٢٠٢٢ ناوچەكانمان جارێكی دیكە دەكەوێتەوە ژێر كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەكی جەمسەری فێنك و لە ئەنجامدا پلەكانی گەرما بە رێژەی ٥ تا ٦ پلەی سیلیزی بەڕاورد بە ئەمڕۆ و سبەی لەسەرجەم ناوچەكاندا نزمدەبێتەوە .

ئەوەشی خستەڕوو: لە رۆژی یەك شەمەدا ٢٢-٥ كاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە پێشبینی دەكرێت لەسەر ناوچەكانی وڵاتی سوریا قوڵترببێتەوە و لە ئەنجامدا خێرای با بە ڕادەیەكی بەرچاو چالاك ئەبێت كە ئەمەش ئەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێكی زۆر لەخاكە وشك و بیابانیەكانی ناوچەكانی سوریا و رۆژئاوای عێراقدا وە لەكاتەكانی شەوی یەك شەمە لەسەر بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە ٢٣-٥ كاریگەری ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە ھەرێمی كوردستان بەرێژەیەكی مامناوەند دەگرێتەوە و لە دوانیوەرۆی رۆژی دووشەمەدا كاریگەریەكانی زیاتر ئەبێت و سەرجەم ناوچەكان دەكەوێتە ژێر كاریگەری بارستەیەكی چڕی خۆڵبارینەوە كە جیاواز لە شەپۆلی ڕابردوو ئەمجارە چڕی خۆڵبارینەكە و مەودای فراوانی زیاتر ئەبێت .

 

 

هه‌واڵی گرنگ