لیستی مووچەی مانگی چوار بۆ هەفتەی داهاتوو بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لیستی مووچەی مانگی چوار بۆ هەفتەی داهاتوو بزانە

دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار لە هەرێمی كوردستان لە مانگی پێنجدا زۆر بەسستی بەردەوامەو هەفتەی داهاتووش مووچەی چەند شوێنێك دابەش دەكرێت و ڕۆژی 2022/5/29/30 كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دێت و تائێستاش مووچەی مانگی پێنج چارەنوسی نادیارە.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار، هەفتەی داهاتوو مووچەی چەند وەزارەت و دەستەیەك دابەش دكرێت و ڕۆژانی شەممەو یەكشەممەو دووشەممە ڕێكەوتی 2022/5/21/22/23 تەنها مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت.

هەروەها ڕۆژی سێ شەممە ڕێكەوتی 2022/5/24 مووچەی ئەم شوێنانە (وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتە جێكردن، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان) دابەش دەكرێت و ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 2022/5/25 مووچەی ئەم شوێنانە (وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی كارەبا) دابەش دەكرێت و ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 2022/5/26 مووچەی ئەم شوێنانە ( وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار، سەرۆكایەتی هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران، پەڕلەمان) دابەش دەكرێت.

بڕیاریشە ڕۆژی یەكشەممەو دووشەممە ڕێكەوتی 2022/5/29/30 مووچەی خانەنشینانی سەربازی دابەش دبكرێت و بەم شێوەیە كۆتای دێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار كە نزیكەی 20 ڕۆژی دەخایەنێت.

 

هه‌واڵی گرنگ