د.موسەننا ئەمین چەندین گەندەڵی لەبەشەخۆراكی هاوڵاتیانی هەرێم ئاشكراكرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

د.موسەننا ئەمین چەندین گەندەڵی لەبەشەخۆراكی هاوڵاتیانی هەرێم ئاشكراكرد

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چەندین گەندەڵی لەبەشەخۆراكی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانی ئاشكراكردو ڕایدەگەیەنێت: ئەوەی لە كۆگاكانی سلێمانی هەیەو بینیمان كارێكی نایاسایی و ناشرینە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، د.موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق كۆبوینەوەو گللەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانمان گەیاند كە كێشەو گەندەڵی زۆر لەبواری بەشەخۆراكی هاوڵاتیاندا هەیەو بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكهێندراو سەردانی سلێمانیان كرد.

هەروەها ووتیشی: بەندە كە ئامادەی سەردانی لیژنەكە بووم بۆ كۆگاكانی بەشەخۆراكی هاوڵاتیان، ئەوەی لە مەخزنەكانی سلێمانی هەیەو بینیمان كارێكی نایاسایی و ناشرینە كە زۆربەی كۆگاكان پڕن لە خواردن و دابەش ناكرێت و بەشەخۆراك هەیە چەندین مانگە لەكۆگاكاندا ماونەتەوەو بەو هۆیەوە بەسەرچوون.

ئەوەشی خستەڕوو: پێشتر لەسەر دابەشنەكردنی بەشەخۆراكی هاوڵاتیان دەیان وت خۆراك ناگاتە سلێمانی كە دەركەوت بەو جۆرە نیەو ئەو بارانەی كە لەبەغداوە دەهاتن ڕاستەوخۆ باردەكرانە ئۆتۆمبێلێكی دیكە كە ئەوەش پێچەوانەی یاسایەو بەشەخۆراكی هاوڵاتیان لە هەلومەرجێكی نازانستی و ناتەندروستی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت و ئەوەی بیسمان سوكایەتی بە شۆفێرانی ئەو بارهەڵگرانەش دەكرێت كە بەشەخۆراك دەگەیەننە سلێمانی و كارەكانیان بەباشی بۆ ڕایی ناكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ