"كۆبونەوەی سەرۆكایەتی و سەرۆكی فراكسیۆنەكان بۆ دەستپێكردنەوەی كۆبونەوەكانی پەرلەمانە"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"كۆبونەوەی سەرۆكایەتی و سەرۆكی فراكسیۆنەكان بۆ دەستپێكردنەوەی كۆبونەوەكانی پەرلەمانە"

دوای ئەوەی بڕیاربوو دوێنێ چوار شەممە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان بەڕێوەبچێت و دواتر كۆبونەوەكە دواخرا، بڕیارە لە رۆژی سێ شەمەی داهاتو بەڕێوەبچێت.

لەو بارەیەوە، د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان بەكوردیوی ڕاگەیاند: سكرتێری پەرلەمانی كوردستان ئاگاداری كردینەوە كە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان لەڕۆژی سێ شەمەی هەفتەی داهاتو 24-5-2022 بەرێوەدەچێت.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە گفتوگۆكردنە لەسەر پرسی دوبارە كاراكردنەوەی دانیشتەكانی پەرلەمانی كوردستان.

 

 

هه‌واڵی گرنگ