وەزیری تەندروستی هەرێم: كێشەی كەمی دەرمان پەیوەندی بە بەغداوە هەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری تەندروستی هەرێم: كێشەی كەمی دەرمان پەیوەندی بە بەغداوە هەیە

ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: بەشێكی زۆری كێشەی كەمی دەرمان پەیوەندی بە بەغداوە هەیەو بودجەی كڕینی دەرمان بۆ هەرێم كەمكراوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی هەواڵیدا ڕایگەیاند: بەشێكی كێشەی دەرمانی هەرێم پەیوەندی بە بەغداوە هەیە، چونكە ئەركی حكومەتی عێراقە كە دەرمان و پێداویستیەكانی تەندروستی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە بنێرێت و ئەركی ئێمەش پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەیە كە دروست دەبێت، بەڵام پێشتر یان دەرمانەكان لەكاتی خۆیدا نەدەگەیشتن یان بڕەكەی وەك پێویست نەبو.

ئەوەشی خستەڕوو: لەئێستادا رۆتینمان لە كڕین و دابینكردنی دەرماندا نەهێشتوە و دەسەڵاتمان داوەتە بەڕێوە بەرە گشتیەكان بەو كارە هەڵبستن و لە ئێستادا حەوت ملیار دینار بۆ كرینی پێداویستی پزیشكی بەرزكراوەتەوەكە پێشتر بودجەی كڕینی دەرمان و پێداویستییە پزیشكیەكان شەش ملیار بوو.


 

هه‌واڵی گرنگ