كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد

وەك بڕیاربوو كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكردو بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەش گفتوگۆ لەبارەی یاسای قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی دەكرێت.

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە 19-5-2022 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و خشتەی كاری دانیشتنەكە سێ بەشی سەرەكی لە خۆدەگرێت:

یەكەم: خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدانی مرۆیی.

دووەم: راپۆرتی گفتوگۆ لەسەر یاسای قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی

سێهەم: گفتوگۆی گشتی.

 

 

هه‌واڵی گرنگ