زانیاری نوێ له‌باره‌ی كوشتنی لیای ته‌مه‌ن 10 ساڵان له‌لایه‌ن سه‌گه‌كانه‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانیاری نوێ له‌باره‌ی كوشتنی لیای ته‌مه‌ن 10 ساڵان له‌لایه‌ن سه‌گه‌كانه‌وه‌

بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەردانی ماڵی(لیا) ئەو کچە تەمەن 10 ساڵانەیەیان کردوە بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە مردوە، دەشڵێت، ھەردو خێزانی روداوەکەیان لێبەسەر ھاتوە کارەساتبارن و لە دۆخێکی قورسدان، بۆ ھەر روداوێک چاوەڕێی کاری یاسایی و ئیداری بن کە دادوەر بڕیاری لەبارەوە دەدات.

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 19 ی ئایاری 2022 ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە،" دوابەدوای سەدانمان بۆ پرسەکەی ماڵی لیا کە رۆژی دوشەممە بەھۆی روداوێکی دڵتەزێنەوە گیانی لەدەستدا بەمەبەستی بەدواداچون سەردانی شوێنی روداوەکەمان کردو شایەتحاڵەکانمان دواند، بەشێوەیەکی گشتی ئەو گەڕەکەی ماڵی لیا باخیان ھەبو ئاژەڵی ماڵی زۆر تیادابو".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد" ئێمە چوینە شوێنی روداوەکە بینیمان کە سیاجێکی بەرزی توند تۆڵ کرابو بۆ شوێنی مانەوەی سەگەکان بەرزی سیاجەکە دومەتر زیاتر بو،لیا پێشتر بە شوێنی ئەم سەگانەی زانیوە، چونکە ئەوان ھەموو لە گەڕەکێکن کە ئاژەڵی ماڵی راگیراوە لە مریشک و مەرو ماڵات و بەھەمان شێوە سەگی زینە وسەگی بچوک و گەورەی لێبو تەنانەت ماڵی لیاش ئاژەڵ و چەند سەگێکیان ھەبو لە حەوشەکەدا.

باسی له‌وه‌ش كرد" رۆژی یەک شەممە کە رۆژێک پێش ڕودانی ڕوداوەکەیە سەرلەبەیانیەکەی لیا دەچێت بۆلای سەگەکان و دەست دەبات بۆ ناو قەفەزەکە و دەیەوێت بەو سیاجەی کراوە بۆ سەگەکان سەرکەوێت قاچێکی دەباتە ئەودیوەوە بەس ناتوانێت بڕواتە ئەودیو سیاجەکە ئەگەڕێتەوەو دەچێتەوە ماڵی خۆیان ئەمانە ھەموی لە کامێرای چاودێریەکەوە دەردەکەوێت.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌روو،" لیا جەستەی لە چەند لایەکەوە شێوابو ئەوەی ئێمە لە وێنەکاندا بینیمان قاچێکی و سک و قورگی ھەموی شوێنی ھێرشی سەگەکان بو بەجۆرێک بوو کە بەراستی قورس بو سەیرکردنی وێنەو ڤیدیۆکان".

بەڕێوەبەری چاودێری سلێمانی ڕاشی گه‌یاند،" بۆ زانیاری زیاتر کامێرەی چاودێریەکان براوەتە بەردەم دادوەر بۆ بەدواداچون وسەرجەم وێنەو بەڵگەکان پارێزراوە، ھەردو خێزانی روداوەکەیان لێبەسەر ھاتوە کارەساتبارن و لە دۆخێکی قورسدان تکایە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و ئینسانی پێویستە خەمەکەیان قوڵتر نەکەین و بۆ ھەر روداوێک چاوەرێی کاری یاسای و ئیداری و بریارو دەرئەنجامی راست و دروستبن کە دادوەرو دادگا بریاری لەسەر دەدەن.

 

 

هه‌واڵی گرنگ