مەها دوری پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سەدری لە پەرلەمانی عیراق، هۆشداریی دەدات لەوەی گەلی عیراق رووبەڕووی مەترسی برسێتی ببێتەوە بەهۆی پەسەند نەكردنی یاسای ئاسایشی خۆراك.
بۆ دهستكهوتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه (كلیك بكه)
لەمبارەیەوە دوری لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەگای پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند و دەڵێت : "دادگای فیدراڵی بەدەم داواكەی پەرلەمانتار "باسم خەشانەوە" هات و ٣٠٠ پەرلەمانتاری پشتگوێخست، دادگای فیدراڵیشی بە گوێ نەگرتن لەو لایەنەی دەیەوێت پشتگیریی لە یاسای باری نائاسایی ئاسایشی خۆراك بكات، تۆمەتبار كرد.
شایەنی باسە مەها دەشڵێت : "پەرلەمان دادگای فیدراڵی هێناوەتە بوون بەپێی دەقە دەستورییەكان، بۆیە ڕێگەنادەن دەنگی گەل لە پەرلەمانی عیراق پشتگوێ بخرێت".