ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت: سیستمی سیاسەتی جیهانی بە هەرێمی كوردستانیشتەوە دەیەوێت بەد ڕەوشتی بكاتە ئاڵا و بیشەكێنێتەوە و بانگەشەی بۆ ئەكات.
ئهمرۆ پێنج شهممه 19 ی ئایاری 2022 مونیرە عەلی عەبدولعەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی بەكوردیوی ڕاگەیاند: لەهیچ زەمان وسەردەمی جەهالەتێكی كۆن دا نەبوە بەد ڕەوشتی بكرێتە دروشم وهەڵواسرێ یان بكرێتە درێس ولەبەر بكرێ ویان بكرێتە مەنهەج و بخوێندرێ، هەمیشە بەد ڕەوشتی كارێكی قێزەون وناشرین وجوێن بوە و بەدزییەوە ئەنجام دراوە وبكەرەكانیش لە كۆمەڵگادا بە بەدڕەوشت وسوك تەماشا كراون.
ئەندامهكهی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوە ئاماژهی بهوهش كرد: بەڵام كارەسات لەوەدایە سیستمی سیاسەتی جیهانی و وجاهلیەتی سەردەم دەیەوێت بەد ڕەوشتی بكاتە ئاڵا وبیشەكێنێتەوە و بانگەشەی بۆ ئەكات، ئەمە لە كوێ ی عەقڵی بەشەریەت دا جێی دەبێتەوە؟، بێ ڕەوشتی بكرێتە دروشم وداڕمانی ئەخلاق بكرێتە بەرنامە وگشت گیر بكرێ، داڕوخانی كۆمەڵگا و كاول كردنی ولات بكرێتە سیاسەت وكاری لەسەر بكرێت، دەبێت هەمو چین و توێژەكان زۆر بە توندی ڕوبەڕوی ئەم دیاردە قێزەونە و شەپۆلی فەسادە ببنەوە و نەهێلن دزە بكاتە وڵاتەكانیان.