وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق رایگەیاند: لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا ١١٣ توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراوه، هاوكات كهسیش بههۆی كۆڕۆناوه گیانیان لەدەست نەداوە.
بۆ دهستكهوتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه (كلیك بكه)
وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق دواین ئامارهكانی تایبهت به كۆڕۆنای ڕاگهیاند كه تیایدا هاتووه: له ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١٣ توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون، له بهرامبهردا ڕێژهی چاكبونهووه ١٣٠ كهس بووه،وە له ماوهی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو هیچ كهسێکیش گیانی لەدەست نەداوە.
ڕێژهی زۆری توشبووان له پارێزگای کەرخ بووه كه ژمارهیان ٢٦ توشبووه، هاوكات كهمترین ڕێژهی توشبوونیش له پارێزگای کەرکووک بووە كه ١ كهسه، وە هیچ کەسێکیش بەهۆی كۆڕۆناوە گیانی لەدەست نەداوە.
