بانكی ناوەندی سەرمایەكەی بۆ ٥ ترلیۆن دینار زیادی كردووە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بانكی ناوەندی سەرمایەكەی بۆ ٥ ترلیۆن دینار زیادی كردووە

بانكی ناوەندی ڕایدەگەیەنێت، سەرمایەكەی لە ٣ ترلیۆن بۆ 5 ترلیۆن دینار زیادی كردووە.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

لەمبارەیەوە بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ناوەندییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەنجومەنی ئیدارەی بانكی ناوەندی بڕیاریدا سەرمایەی بانكەکە لە 3 ترلیۆن دینارەوە بۆ 5 ترلیۆن دینار زیادبكات.

هەروەها باس لەوەشکراوە کە ئەم زیادەیە بۆ پتەوكردنی سیاسەتێكی هاوسەنگە بە ئیدارەیەكی وەبەرهێنانی خۆپارێز، و بۆ جەختكردنەوە لەسەر گرنگی سەرمایەی بانكەكە و كاردانەوەی پێگەی دارایی بانكەكەيە.

 

هاوکات بانكی ناوەندی دەڵێت : "سەرمایەی بانكەكانی ناوەندی و پێگەی داراییان بە ڕەسەنایەتی ئەو دامەزراوانە و پتەوی و مەودای توانایا بۆ پشتگیریی لە كەرتی بانكەكان و كەرتی ئابوری بە گشتی دادەنرێت".

 

شایەنی باسە نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ناوەندی، زیادبوونی سەرمایەی بانكەكە بۆ بەكارهێنانی بەشێك لەو قازانجانە دەگێڕێتەوە كە بانكی ناوەندی لە ساڵی ٢٠٢١دا بەكاریهێناوە.

هه‌واڵی گرنگ