كەمێك لەمەوبەر گەنجێك لە بەلەمەكەی كەوتەخوارەوە و لە ئاوی دەریاچەی دوكان-دا خنكا.
دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 19 ی ئایاری 2022 ڕێژین ڕەئووف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزای دوكان بە میدیاكانی ڕاگه‌یاند، لە كاتی لێخوڕینی بەلەمێكی بچو‌وكدا گەنجێك كەوتووەتە ئاوی دەریاچەی دوكانەوە و خنكاوە.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەو كەسەی خنكاوە خەڵكی شاری سلێمانی-یە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە شوێنی ڕووداوەكەن و بەدوای تەرمەكەیدا دەگەڕێن.