كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند، له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو شه‌پۆلێكی دیكه‌ى خۆڵبارین ڕوو له پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و سه‌رله‌به‌یانی سێ شه‌ممه‌ش خۆڵبارینه‌كه كۆتایی دێ.
بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردی‌و بكه (كلیك بكه)
لەمبارەیەوە كه‌شناسی عێراق كه ئه‌مڕۆ بڵاویكردۆته‌وه شه‌پۆله‌كه له ١٢ پارێزگای عێراق و هه‌رێمى كوردستان توند و به‌هێز ده‌بێت، له چوار پارێزگاش سوك ده‌بێت و له دوو پارێزگاش مامناوه‌ند ده‌بێت.
هاوکات كه‌شناسى عێراق داواشی له‌هاوڵاتییان كردووه له‌كاتی شه‌پۆله‌كه‌دا نه‌چنه ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییان هه‌یه.
شایەنی باسە له سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌پۆلێكی خۆڵبارین زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق زیاتر له ٤٠٠٠ كه‌س به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق كران له هه‌رێمی كوردستانیش نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س له گه‌رمیان و سلێمانی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كران بۆ چه‌ره‌سه‌رى بزیشكى.