به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێرڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای نێوان هه‌ولێر- خه‌بات، شۆفێرێك كۆتایی به‌ژیانی هات، هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌ش بۆ تیژڕه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 19 ی ئایاری 2022 هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر- خه‌بات ئۆتۆمبێلێكی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا به‌خێراییه‌كی زۆره‌وه به‌ره‌و خه‌بات ده‌ڕۆیشت، له‌كاتی گه‌یشتنی بۆ نزیك كۆمپانیای سه‌ردار، كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداو بۆناوبڕی رێگاكه رۆیشت و وه‌رگه‌ڕا.
باسی له‌وه‌ش كردووه، له‌ده‌ره‌نجامی ڕوداوه‌كه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه كۆتایی به‌ژیانی هات، زیانێكی زۆری مادیش كه‌وته‌وه.
هاتوچۆی هه‌ولێر داواش له‌شۆفێران ده‌كات، خێراییه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه به‌تایبه‌تی له‌و شه‌قامانه‌ی كه خراپن و یارمه‌تیده‌رنین بۆ تیژڕه‌وی.
رؤژانه چه‌ندان كه‌س به‌هۆی روداوه‌كانی هاتوچۆو له هه‌رێمی كوردستان، ده‌بنه قوربانی، به‌وته‌ی پسپۆڕانی بواره‌كه‌ش، هۆكاری زۆربه‌ی روداوه‌كان بۆ خێرایی و خراپی شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.