پارچە ددانێكی كۆن دۆزرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پارچە ددانێكی كۆن دۆزرایەوە

 

 

شوێنەوارناسان لە یەكێك لە ئەشكەوتەكانی وڵاتی لاوس كە دەكەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ددانێكی بەردبوویان دۆزیوەتەوە كە كە دەگەڕێتەوە بۆ كچێكی بچووكی مرۆڤی دەنیسەڤن كە جۆرێكی لەناوچووی مرۆڤە.

زانایان دەڵێن : ئەم دۆزینەوەیە هەنگاوێكی گرنگە بۆ ئاشانبوون بە پرۆسەی پەرەسەندنی مرۆڤ لە چەند باوانێكی پڕایمەیتی (Primate) شێوە ئەیپ (مەیمونی بێ كلك)، شایەنی باسە، ئەیپ بەوە لە مەیمون جیا دەكرێتەوە كە كلكلی نییە.

بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكە كە لە گۆڤاری گفتوگۆی سروشت بڵاوكراوەتەوە، بەردو لیتەی ئەشكەوتەكە دەریدەخەن كە تەمەنی ددانەكە لە نێوان (131) هەزار ساڵ بۆ (164) هەزار ساڵە.

پێشتر شوێنەوارناسان تەنها پاشماوەی مرۆڤی نیاندەرتاڵیان دۆزیبوویەوە كە بە نزیكترین جۆری مرۆڤی لەناوچوو لە ئێمە دادەندرێت و لە نێوان (400) هەزار ساڵ بۆ (40) هەزار ساڵ لەمەوبەر ژیاون.

پاشماوەكانی جۆری دەنیسەڤن بۆ یەكەمجار ساڵی (2010) دۆزرانەوە.

داتاكانی دی ئێن ئەی دەریدەخەن كە جۆری دەنیسەڤن لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لەگەڵ مرۆڤی سەردەم (هۆمۆسەیپیەن) تێكەڵاو بووەو كرداری وەچەخستنەوە لە نێوانیان ڕوویداوە.

بەهۆی ئەم تێكەڵاوبوونە دانیشتوانە ڕەسەنەكانی ئوستراڵیاو فلیپین و هەندێك ناوچەی مالیزیا ئێستا بە ڕێژەی (%5) دی ئێن ئەی دەنیسەڤن لە جەستەیان تۆماركراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ