وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 11 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 21 ی ئایار_ی 2022 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه نوێترین ئاماری نوێی تایبه‌ت به توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند " له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 2 هه‌زارو و 9 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، ده‌ره‌نجام 11 کەسی دیكه تووشی کۆرۆنا بوون،4 کەسیش چاکبوونەتەوە و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه".
ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، لە 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ توشبوویه‌ك به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه.