ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تەماحكراوەتەوە سەر گیرفانی ئەو كەسانەی كارتۆن و دەبەی ئاوی بە تاڵ لە زبڵدانەكانی سنووری پارێزگای هەولێر كۆدەكەنەوە.
ئهمرۆ شهممه 21 ی ئایاری 2022 عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك بڵاویكردووەتەوە، زبڵدانی كانی قڕژاڵە لە هەولێر هەیە چەند هاوڵاتییەك ڕۆژانە لە نێو ئەو زبڵدانە كارتۆن و دەبەی ئاوی بەتاڵ كۆدەكەنەوە یەك تۆن دەبەی ئاوی بەتاڵ 300 دۆلار دەكات و یەك تۆن كارتۆن 200 دۆلار دەكات ئێستا كۆمپانیایەك هێنراوە ڕێگەنادرێت ئەو كەسانە زبڵدان كۆبكەنەوە.
ئهوهشی خستهروو، ئێستا دوو بژاردە دراوە بەو كەسانەی زبڵ كۆدەكەنەوە كە دەبێت دەستبەرداری كارەكەیان بن یاخود ئەگەر دەیانەوێت بمێننەوە دەبێت ڕۆژانە بە 20 هەزار دینار بۆ كۆمپانیاكە كاربكەن لەكاتێكدا ئەگەر خۆیان كار بكەن ڕۆژانە 50 هەزار دیناریان دەستدەكەوت.